فەرنسا وەک دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ هەرێمدا کردووە
ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر گونجاو و گرینگدایە، ئاخر فەرەنسا ئەو وڵاتەیە کە لە مانگی هەشتی ساڵی 2014 تا ئێستا رۆڵێکی کاریگەری لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش هەیە و لە هێرشی زەمینیشدا هاوکاری پێشمەرگەی کردووە.
دەشڵێ، فەرەنسا لە ساڵی 1991ـەوە بە چاوی دەوڵەت سەری هەرێمی کوردستان دەکات و بۆیە بۆ هەر ئەگەرێکی داهاتوو و گۆڕانکارییەک کە لە ناوچەکەدا رووبدات، فەرەنسا پشتگیری لە هەرێمی کوردستان دەکات.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئاماژەیشی دا، فەرەنسا هیچ کاێک هەرێمی کوردستانی وەک بەشیک لە عێراقدا سەیر نەکردووە، هەمیشە وەک حکوومەتێکی سەربەخۆ سەیری هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆیە پێوەندی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە و هیچ پێوەندییەکی بە بەغداوە نییە.
kdp-
