نێچیرڤان بارزانى: هیچ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیی هه‌رێمى كوردستان به توركیا نه‌فرۆشراوه
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان هیچ كێلگهیهكى نه‌وتیى به توركیا نه‌فرۆشتووه، داواشى له په‌كه‌كه كرد له شنگال بكشێته‌وه چونكه رێگره له ئاوه‌دانى ناوچه‌كه.
نێچیڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا كه په‌یامنێری (باس‌نیوز) ئاماده‌ى بوو، ڕای گه‌یاند :" رۆژى 5ى ئه‌م مانگه سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ده‌گاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا كۆده‌بێته‌وه، دواى ئه‌ویش ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆیشی له رووداوه‌كانى شارى ئه‌سته‌مبوڵ نیشاندا كه له شه‌وى سه‌ری ساڵدا كردهیهوهیهكى تیرۆرستى تیایدا ئه‌نجام درا و ژماره‌ك خه‌ڵكى كوردستان و هاوڵاتى توركیا بوونه قوربانى.
هه‌ر له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له ناوچه‌ى شنگال، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گوتى:" مانه‌وه‌ى PKK ڕێگره له ئاوه‌دانكردنه‌وه شنگاڵ، دیاره ئێستا خه‌ڵكى ناوچه‌كانى شنگال و ده‌وروبه‌رى ده‌یانه‌وێت ئه‌و هێزانه له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن، بۆیه ناكرێت هیچ ئینكارییهكى له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، گوتى :" كۆبوونه‌وه‌كان كراون و به‌رده‌وام ده‌بن و له دواى پشووه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه و له‌یه‌كه‌م جاریشدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كۆده‌بینه‌وه، شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا دواى ڕێككه‌وتن له‌ناو خۆمان، كۆده‌بینه‌وه".
له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2017ى عیراق، سه‌رۆكى حكوومه‌ت ، گوتى :" ئه‌و داتایانه‌ى كه هه‌یه خستوومانه‌ته ده‌ست حكوومه‌تى عیراقى و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كۆبووینه‌ته‌وه و قسه‌ى خۆمانمان كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچیان نه‌بیستبێت وایه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌به‌غدا بریارى له‌سه‌ر دراوه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان نییه".
له‌باره‌ى بودجه و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى، به رۆژنامه‌نووسانى گوت :" ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه له كوردستان ڕوویداوه، قه‌یرانى داراییه كه له وڵاتانى ناوچه‌كه به‌هۆی دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه ڕوویداوه، ئێمه‌ش له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌داین".
bas news-
