كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لى: كۆبوونه‌وه‌كانى كوردستان به ئه‌نجامێكى باش ده‌گات
كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لى، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى فه‌ڕنسا به گرنگ و مێژوویی وه‌سف ده‌كات، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت، هاتنى ئه‌و سه‌رۆكه له ئێستادا پشتیوانیه بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه كه گه‌لى كوردستان به پشتیوانى پێشمه‌رگه، به‌ده‌ستى هێناوه.
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان و شاندى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا به سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لى، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كه په‌یامنێری (باس‌نیوز) تیایدا ئاماده‌بوو، گوتى :" هاتنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ كوردستان نیشانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ركه‌وتنى ئێمه‌یه له به‌ره‌كانى دژه تیرۆر و به‌رده‌وامیش پشتیوانى فه‌رنسا بۆ هه‌رێمى كوردستان دابین ده‌كات".
كۆسره‌ت ڕه‌سوول، گوتیشی: سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان رووداوێكى مێژووییه و هیوادارین بتوانین له‌ناوخۆی خۆشمانه‌وه سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرین و ئێستاش هه‌وڵى جدى و فره‌لایه‌ن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ناوماڵى خۆشمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و ئاسۆی كۆبوونه‌وه‌كان مژده‌ى سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌مان پێ ده‌به‌خشن".
bas news-
