سه‌رۆك ئۆلاند بۆ دایکە عائیشە: قوربانیدانی ئێوە تیرۆری لەناو برد

   	 	 سه‌رۆك ئۆلاند بۆ دایکە عائیشە: قوربانیدانی ئێوە تیرۆری لەناو برد
دایكه‌ عائیشه‌ كه‌ دایكى سێ شه‌هیدى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشه‌، له‌ مه‌راسیمى پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا (فرانسوا ئۆلاند) به‌شداری كرد و په‌یامى دایكى شه‌هیدانى پێگه‌یاند.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، دایكه‌ عائیشه‌ به‌ (فرانسوا ئۆلاند)ـى راگه‌یاند، ''وه‌ك دایكى سێ شه‌هید پێشوازى له‌ جه‌نابت ده‌كه‌م و سوپاستان ده‌كه‌ین كه‌ هاوكاریى پێشمه‌رگه‌تان كردووه‌؛ هیوادارم هاوكارىی زیاتر و پشتگیرىی كورد بكه‌ن.''

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و په‌یامه‌دا، (فرانسوا ئۆلاند)، سه‌رى دایكه‌ عائیشه‌ى ماچ كرد و گوتى: ''قوربانیدانى ئێوه‌ تیرۆرى له‌ناو برد.''
kdp-
Top