دانیشتوانی چەند گوندێک بەدەست حەشدی شەعبی دەناڵێنن
دانیشتوانی چەند گوندێکی سەربەناحیەی جەبارە و سلێمان بەگ، ئاشکرای دەکەن کە رۆژانە لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان ھەراساندەکرێن و تەقە لە ھاووڵاتیان دەکەن و چەندین تاوەری کارەباشیان لە گوندەکان بە گولـلە خراپکردووە، دانیشتوانی ئەم گوندانەش کە لە تورکمان و عەرەبی سوونە پێکدێن داوا دەکەن لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە پارێزگاریان لێبکرێت.
ھاووڵاتییەکی عەرەبی سوننە گوتی: "چەکدارانی حەشدی شەعبی ھاتنە سەرمان و زێڕ و پارەیان بردوو و دوو کەسیان کوشت و رۆیشتن، ئێمە داواکارین پێشمەرگە ھاوکاریمان بکات و بمان پارێزێت، چونکە ئێمە سەر بە دیالەین نەک سەلاحەدین".
فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ئەوە دەخاتەڕوو: "رێگە بە ھیچ ھێزێک نادەین ئارامی ناوچەکە تێک بدات، ئەو سنوورە بە خوێنی پێشمەرگە پارێزراوە، ئەگەر جارێکی دیکە ئەو گرووپانە بێنەوە ناوچەکە رووبەڕوویان دەبینەوە
payamner-
