ھێڵی ئاسن له شارێکی باکووری کوردستان بنیاتدەنرێت

ھێڵی ئاسن له شارێکی باکووری کوردستان بنیاتدەنرێت



بەپێی روونکردنەوەیەکی شارەوانیی ئامەد، شارەوانییەکە لە چوارچێوەی پلانی ھاتوچۆ و گواستنەوەدا، ھێڵی ئاسنی "داغ قاپی - ھاستانە" لە ئامەد(دیاربەکر) بەدرێژیی ١٤ کیلۆمەتر بنیاتدەنێت.



ئامانجی ھێڵەکە ئاسانکاریی ھاتوچۆ و گواستنەوەی ئامەد و لە داغ قاپیی ناوچەی سوورەوە دەستپێدەکات و لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ناوچەی کایاپنار کۆتایی دێت. ھێڵەکە کە ١٨ وێستگە لەخۆدەگرێت، ٣٠ فارگۆنی تێدا بەکاردێت و سێ فارگۆنیش بۆ کاتی پێویستی دانراون.



قایمقامی ئامەد، جومالی ئەتایللا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر راسپێردراوە رایگەیاند: "ھێڵە ئاسنەکە کارگەریی گرنگی لەسەر ئاسانکاریی ھاتوچۆی دیاربەکر دەبێت".



ئەتیللا رایگەیاند: "ھێڵەکە بە دوو قۆناغ دورست دەکرێت و سەرەتا ١٤ کیلۆمەتر کە لە ناوچەی سوورەوە دەستپێدەکات و لە نەخۆشخانەی فێرکاری کۆتایی دێت جێبەجێ دەکرێت".



ئەتیللا گوتی: "ھەر لە چوارچێوەی پلانی ھاتوچۆ و گواستنەوەدا بەرنامەمان ھەیە شەقامی ئێکینجیلەر بەڕووی ھاتوچۆی ئوتومبێلدا دادەخەین. لەگەڵ ئەمەدا کارمان لەسەر ھاتوچۆی جێگرەوە کردووە. بەپێی پڕۆژەکە، رێگا جێگرەوەکان بەشێوازی رێگەی یەک ئاراستە نەخشەیان بۆ کێشراوە".
payamner-
Top