هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کەمپی ديبه‌گه‌ بەردەوامە

هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کەمپی ديبه‌گه‌ بەردەوامە
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری UNHCR و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوکاری جۆراوجۆری ٢٧٣٦ خێزانیا ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگەی کرد.

رێکەوتی 2/1/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR هاوکاری گەیاندە ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دۆشەک و بەتانی و جلیکان و چادریان بەسەر ٥٠٤ خێزاندا بڵاوکردەوە.

هەر لەهەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان بەسەر ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاو کردەوە کە هاوکارییەکان بریتیبوون لە خاولی و خاوێنکەرەوە بۆ ١٠٩٣ خێزان و پارسێلی خۆراک بۆ ١١٣٩ خێزانی دیکە.
payamner-
Top