بارزانى دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هۆلاند: داواكارم، فه‌ره‌نسا له پشتیوانیكردنی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئێستا شه‌ڕ له ناو جه‌رگه‌ى داعشه، به‌ڵام ماناى وا نييه تيرۆر ته‌واو بووبێت و ئه‌و مه‌ترسييانه هه‌ن.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجاميدا رايگه‌ياند، جارى يه‌كه‌م له كاتێكدا شه‌ڕ سه‌خت بوو، نزيك بوو له پايته‌ختى ئێمه ئێوه موجازه‌فه‌تان كرد و سه‌ردانتان كردين و ئه‌وه هه‌ڵوێستێكى مه‌زن بوو.
گوتيشى: ئێمه‌تان سه‌ربه‌رز كرد، به هاتنتان، داواكارین له هاوكارییه‌كانتان به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هه‌ميشه فه‌ره‌نسامان بينيوه كه پشتيوانمان بووه و ئومێد ده‌كه‌ين هه‌ميشه فه‌ره‌نسا پشتيوانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به‌ئاواته‌كانمان.
لای خۆیه‌وه فرانسوا هۆلاند رایگه‌یاند، پابه‌ندبوونی پێشمه‌رگه به پاراستنی كه‌مه ئایینییه‌كانی دیكه له ناوچه‌كانی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنین.
ئاماژه به‌وه‌دا، پێویسته داعش له عێراق و سوریا بنبڕ بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسییه‌كانی نه‌مێنێت، وتیشی، به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه ئه‌سته‌م بوو داعش شكستی پێ بهێنرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌وڵ ده‌ده‌ین دوای ئه‌وه‌ی موسڵ رزگار ده‌كرێت، رێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت.
payamner-
