سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بارزانی بۆ رووداو: ئۆلاند تەئکیدی لەسەر پشتیوانی پێشمەرگە کردەوە.

دوای گەڕانەوەیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای زەرتک لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند،مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەلێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنساوە گوتی: سەرۆکی فەرەنسا تەئکیدی لەسەر بەردەوامی پشتیوانی پێشمەرگە کردەوە.

مەسعود بارزانی، گوتیشی: بێگومان سەردانەکە زۆر زۆر باشبوو، سەرۆکی فەرەنسا زۆر ستایشی پێشمەرگەی کردو بە رێزەوە باسیکردن، هاوکات باسی خەبات و فیدکاری پێشمەرگەی کرد، تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر پشتیوانی پێشمەرگە.
payamner-
Top