سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەیشته هەولێر
سەرۆک کۆماری فەرەنسا "فڕانسوا ئۆلاند" گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ جاری دووەمە سەردانی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکات، لەم سەردانەیشیدا کە کەمێک لەمەوبەر گەیشت، سەرەتا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەردانی ھێزێکی پێشمەرگە دەکەن، پاشان لە ھەولێر کۆ دەبنەوە و شەڕی دژی داعش، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و پشتیوانیی فەرەنسا بۆ ھێزی پێشمەرگە تاوتوو دەکەن.
لە پێشوازیی سەرۆک کۆماری فەڕەنسادا، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و چەند بەرسی حکومەتی هەرێم، ھەروەھا منداڵانی شەھیدی دەستی تیرۆرەوە ئاماده بوون.
payamner-
