دایکی شەهیدان لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا ئامادە دەبێت

دایکی شەهیدان لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا ئامادە دەبێت

دایکە عایشە، ناسراو بە دایکی شەھیدان لە پێشوازیی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و بڕیارە گوڵی وەفاداریی کوردستانی ئاراستەی بکات.

دایکە عایشە، خاوەنی سێ کوڕی شەھید و وەک ھێما و سیمبۆلی ئەمەگەناسی لە کوردستان دێتە ئەژمار، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٧ -١- ٢ لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە فراسنوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان بەشداری بکات.
خورشید مەولوود، کوڕێکی دایکە عایشە گوتی: "بڕیارە کاتژمێر ٢ی پاشنوەڕۆ دایکم وەک نموونەی دایکی شەھیدانی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا بکات".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢\١\٢٠١٧، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دواتر سەردانی ڕاھێنەرانی مەشقی پیشمەرگە دەکات.
payamner-
Top