جلوبەرگ بەسەر منداڵانی کەمپی بەحرکەدا دابەشکرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری کەناڵی فەلوجە و خێرخوازێک جلوبەرگ و بەتانی بۆ ۱۰۰ منداڵ و شیر و رۆنی زەیتی بۆ ۲۰۰ خێزانی کەمپی بەحرکە دابین کرد.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی کەناڵی فەلوجە جلوبەرگی بەسەر ۱۰۰ منداڵی کەمپی بەحرکەدا دابەشکرد، ھەروەھا لەھەمان رۆژدا خێرخوازێک شیر و رۆنی دابینکردبوو کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ۲۰۰ خێزانی کەمپی بەحرکەدا بڵاو کردەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی رێکخراو و ناوەندە جیھانی و ناوچەییەکان و کەسانی خێرخواز بەردەوام ھاوکاری کەسانی کەم دەرامەت و ئاوارەی ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
payamner-
