مه‌سروور بارزانی: هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر چیای زه‌رتك له‌و كاته‌ی به یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه، قسه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان24 كرد گوتی" فه‌ڕه‌نسا خۆی بووه‌ته ئامانجی تیرۆریستان و زیانێكی زۆریان له ده‌ست تیرۆر بینیووه ،ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا هاتووه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م رێزی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه بنوێنن و هه‌م پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان بكه‌ن".
مه‌سروور بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاری به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له شه‌ڕی دژی تیرۆر بۆ قۆناغی دوای داعش رایگه‌یاند" ئێمه باوه‌ڕ ناكه‌ین شه‌ڕی تیرۆر به‌م زووانه كۆتایی بێت،ته‌نانه‌ت له رووی سه‌ربازی و سیاسیشه‌وه داعش تیكبشكێنرێن،مه‌ترسی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت ،بۆیه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فڕه‌نسا له‌و بواره‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت
k24
