ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى بڕیارى دامه‌زراندنى 24 دادوه‌رى ده‌ركرد
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانى 1/858 بڕیارى دامه‌زراندنى 24 دادوه‌رى نوێی بۆ دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه، كه ده‌رچووى خولى دووه‌مى په‌یمانگه‌ى دادوه‌ریین".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "بڕیارى دامه‌زراندنى ئه‌و دادوه‌رانه پاش ته‌واوكردنى خولێكى 2 ساڵه‌ى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى هه‌رێم دێت و دادوه‌ره‌كانیش به‌پێی پێویستى له دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كارده‌بن".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه "5 له دادوه‌ره‌كان له سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر و 12 یان له سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى و 3 دادوه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك و 4 دادوه‌ریشیان له سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى كه‌ركووك/ گه‌رمیان دامه‌زراون".
باس‌نیوز
