کەلار.. نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان گران دەبێت

 کەلار.. نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان گران دەبێت
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای کەلار، نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو دیاری کرا، نرخەکەش بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو، گران بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو لەنێوان 7000 - 8750 دینار دیاری کراوە، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی یەک کاتژمێر کارەبای فەوتاوی ھاووڵاتییان لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2017، مۆلیدە ئەھلییەکان دەبێت لە کاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ بۆ یەکی شەو لەکاتی پچڕانی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا بدەن بە ھاووڵاتیان، لەگەڵ کاتژمێرێک کارەبا لەکاتی بەیانییاندا لە کاتژمێر حەوت بۆ ھەشت".










باسنیوز
Top