دەیان میدیای نیودەوڵەتی ڕووماڵی سەردانی سەرۆكی فەرەنسا بۆ کوردستان دەكەن

 دەیان میدیای نیودەوڵەتی ڕووماڵی سەردانی سەرۆكی فەرەنسا بۆ کوردستان دەكەن
میدیا و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی فەرەنسا بە تایبەتی و ئاژانسە جیهانییەكان بە گشتی بە گرنگییەوە دەڕواننە هاتنی فرانسۆ ئۆڵاند سەرۆكی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان و ئێستا پەیامنێر و وێنەگریان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرن.

ئێستا میدیا نێودەوڵەتییەكانی وەك "فرانس پرێس، رۆیتەرز، بی بی سی، ئەنادۆڵ، ئەی پی، سی ئێن ئێن، سكای‌نیوز و كەناڵی 24ی فەرەنسی" و چەندان كەناڵی دیكەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، چاوەڕوانی هاتنی سەرۆكی فەرنسان بۆ هەرێمی كوردستان."

هەروەها گوتیشی: "هەموو دەزگا ناوخۆیی و بیانییەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن ستافێكی شارەزای پرۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە رێنوێنی دەكرێن."

ئەمە دووەمین سەردانیی فەرمیی فرانسوا ئۆلاند، سەرکۆماری فەرەنسایە بۆ هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2014 هەتا و دوای هێرشی داعش بۆ سەر مووسڵ و ناوچەکانی شنگال، فرانسوا ئۆڵاند وەک یەکەم سەرۆکی ولاتای ئەورووپی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

فەرەنسا یەکێک لە وڵاتانی پاڵپشتی هەرێمی کوردستان و لە هاوپەیمانێتی نێودەڵەتی لەدژی داعش بەشدارە و یارمەتی و پاڵپشتیی سەربازی و مەعنەویی هیزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە.












باسنیوز













باسنیوز



Top