دایکی شەهیدان لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا ئامادە دەبێت
دایکە عایشە، خاوەنی سێ کوڕی شەهید و وەک هێما و سیمبۆلی ئەمەکناسی لە کوردستان دێتە ئەژمار، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2017 -1- 2 لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە فراسنوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.
خورشید مەولوود، کوڕێکی دایکە عایشە ئەو زانیارییەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "بڕیارە کاتژمێر 2ی پاشنوەڕۆ دایکم وەک نموونەی دایکی شەهیدانی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا بکات".
ئەمڕۆ دووشەممە 2\1\2017، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دواتر سەردانی ڕاهێنەرانی مەشقی پیشمەرگە دەکات.
رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2014، هەر سێ برای پێشمەرگە ئەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولود عوسمانی کوڕانی دایکە عائیشە، لە سنووری میحوەری زوممار لە کاتی بەرگری کردن لە کوردستان، شەهید بوون.
رۆژی 23ـی کانوونی یەکەمی 2014 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نازناوی (دایکی شەهیدان)ی بە دایکە عائیشە بەخشی.
باسنیوز
