فەرمانگەی پەیوەندییەکان: چوار قوربانیی ڕووداوەکەی ئیستەنبۆڵ خەڵکی کوردستانی باشوورن

 فەرمانگەی پەیوەندییەکان: چوار قوربانیی ڕووداوەکەی ئیستەنبۆڵ خەڵکی کوردستانی باشوورن
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لە قوربانییانی تەقینەوەکەی ئەستەمبوڵ خەڵکی باشووری کوردستانن و ئامادەییش بۆ هێنانەوەی قوربانییەکان دەربڕدراوە.



لە شەوی سەری ساڵدا، لە کاتێکدا سەدان کەس لە هۆڵی (ڕەینا) لە ناوچەی ئۆرتاكۆی گەشتیاری لە شاری ئیستانبوڵ ئاهەنگیان دەگێڕا، چەكدارێك بە چەکی (کلاشینکۆف) دەستڕێژی گوللەی لە ئاهەنگگێڕان كرد لە ئەنجامدا 39 کەس کوژران و 64ی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراوەکاندا قوتابییەکی زانکۆی (جیهان)ی شاری هەولێر بەشدار بوون.



لەمبارەیەوە نووسینگەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: “تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی، چوار کەسی خەڵکی باشووری کوردستان، لە هێرشەکەی ئیستەنبۆڵ بوونەتە قوربانی، یەکێکیان کوژاوە و سێ کەسی دیکەیان بریندارن و لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبۆڵ، چارەسەریان بۆ وەردەگیرێت”.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت، ئامایی خۆی نیشان داوە، بۆ هێنانەوەی قوربانییەکان و دروستکردنی هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ خێزانی قوربانییەکان. گوتیشی: “تەرمی کوژراوەکە دەهێنرێتەوە و بریندارەکانی دیکەش برینەکانیان سووکە، بەڵام ئەمە دوا ئامار نییە، چونکە زۆرێکی دیکە هەن کە خانەوادەکانیان بەدوایاندا دەگەڕێن”.





باسنيوز

Top