پەرلەمانتارێک: هاوكارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاوارەکانی كوردستان لە ئاستی پێویستدا نین

 پەرلەمانتارێک: هاوكارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاوارەکانی كوردستان لە ئاستی پێویستدا نین
ئەندامێکی لێژەنی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوكارییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی پێویستدا نین و ناتوانرێت پێداویستییەكانی پێ پڕ بكرێتەوە.



ئەردەڵان بەكر لە لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند : هاوكارییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستێكی زۆر كەم دایە بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشی پڕكردنەوەی پێداویستییەكانیان ناكات."



ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد "جگە لەو ڕێکكەوتنەی كە لە نێوان ڕێكخراوی یووئێن و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە، هیچ هاوكارییەكی مادیی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان نانێردرێت."



ئەوەشی خستەڕوو كە ڕۆژانە ڕێژەی ئاوارەكان لە زیادبووندایە، بۆیە نە حكوومەتی عێراق و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە توانایاندا نییە پێداویستییە سەرەكیەكانیان بۆ دابین بكەن."



ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆڵی (دەزگای خێرخوازی بارزانی)ی لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان شەنگال و ناوچەكانی دیكە بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەش كرد تاكە دەزگایە لە هەرێمی كوردستان كە توانیویەتی خزمەتێكی زۆر بە ئاوارەكان بكات.






باسنيوز
Top