كورد لە بەغدا پڕۆژە یاسایەك رادەگرێ
زانا رووستایی، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، لە وەزری نوێی دانیشتەكانی پەرلەمانی عێراقدا، پڕۆژە یاسای دادگای ئیتیحادی بۆ كورد گرنگە پەسەند بكرێت، چونكە پەیوەندی بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدادەوە هەیە، بەڵام گوتی "وەكو كورد لەسەر بڕگەیەك، پڕۆژەكەمان راگرتووە كە تایبەتە بە یەكلاییكردنەوەی كێشەكان".
وەك زانا رووستایی باسی كرد، ئەوان داوا دەكەن بە تێكڕای دەنگی دادوەرانی دادگاكە بڕیارەكان بدرێن، بەڵام عەرەبەكان داوای دوو لەسەر سێی دەنگی دادوەران دەكەن.
رووستایی گوتیشی "ئێستا نۆ دادوەر ئەندامی دادگاكەن كە دوویان كوردن، بەڵام ئەگەر یاساكەی پەسەند كرا ئەو كاتە دەبنە 13 ئەندام و سێ ئەندامیش بەر كورد دەكەوێ".
رووداو
