ئەمڕۆ فرانسوا هۆلاند كه وه‌زیری به‌رگریشی هاوڕێیه‌تی ده‌كات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات
فڕۆكه‌كه‌ی هۆلاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی نیشته‌وه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت جگه له‌سه‌ردانیكردنی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقیش كۆبێته‌وه.
هه‌روه‌ها هۆلاند كه وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نساش هاوڕێیه‌تی ده‌كات بڕیاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا كه رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
هۆلاند پێشتر له‌میانی نامه‌یه‌كیدا به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێیه‌وه ڕایگه‌یاندبوو "ئێمه هێشتا له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزم ڕزگارمان نه‌بووه. ئێمه پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامبین له شه‌ڕ-ئه‌وه‌ش هۆكاری بوونی ئۆپه‌راسیۆنه سهربازییهكانمانه له مالی و سوریا و عیراق. بۆ پییرۆزبایی كردن له سه‌ربازه‌كانمان سه‌ردانی عیراق ده‌كه‌م".
فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی له عیراق هه‌یه، به پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕافال هاوشانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگن.
هۆلاند جهختیشیكردبوویهوه، شه‌ڕی دژی تیرۆریزم ناوخۆیشه و ئاماژه‌یكرد به هه‌وڵه‌كان بۆ شكستپێهێنانی هه‌وڵی هێرشه تیرۆریستییه‌كان و ڕایگه‌یاند، به ووردی چاودێری كه‌سه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كه‌ن و له‌دژی توندڕه‌وان ده‌جه‌نگن.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری هه‌موو كه‌سانه كرد كه ساڵی ڕابردوو به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه‌وه كوژراون و برینداربوون.
خه‌ندان
