دوکان.. بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە 3 ھاوڵاتی بونە قوربانی

دوکان.. بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە 3 ھاوڵاتی بونە قوربانی


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕێگای دوکان – ڕانیە، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە، 3 ھاووڵاتی، کە ئەندامی یەک خێزانن، بونە قوربانی.



مەڵبەند محەمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی مەڵبەندی خۆپاراستنی شارەدێی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو ڕووداوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1/1/2017 لە ڕێگای دوکان – ڕانیە، نزیک شارەدێی خەلەکان، ڕوویداوە کە وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلیکی تایبەت بووە و بەھۆیەوە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بەناوی (ئـ، ع) گیانی لەدەستداوەو دوو کەسی تریش برینداربوون".



گوتیشی: "دوای ڕووداوەکە تەرمی ھاووڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە، بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی دوکان گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە".
bas news-
Top