به‌شار كیكی: هێزه‌كه‌ى PKK له شنگال له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، زانیارى گرنگ له باره‌ى چه‌كدارانى PKK له شنگال ئاشرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و هێهى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدڕاڵه‌وه مووچه‌یان پێده‌درێت، داواش ده‌كات ناوچه‌كه چۆڵ بكات.
به‌شار كیكی، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ (باس‌نیوز) له‌باره‌ى دۆخى ئاواره‌كانى پارێزگاكه و پشتیوانییهكانى هه‌رێمى كوردستان، ڕای گه‌یاند :" هاوكارییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و حكوومه‌ت، جێگه‌ى سووپاسن و مێژوو ده‌ینووسێته‌وه، هه‌وڵه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش كه تا ئێستا 35%ى پارێزگاكه‌یان ڕزگاركردووه، له‌بیر ناكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه حكوومه‌تى فیدڕاڵى و وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران، وه‌ك پێویست نه‌بوون".
له‌باره‌ى ئاینده‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان، گوتى :" ئه‌و ناوچانه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه ده‌مێننه‌وه، ڕێككه‌وتنى ئه‌م دواییه‌ى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ى شه‌ڕى ڕزگاركردنى مووسڵ، سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى كۆتایی بۆ دیاریكردنى ئاینده‌ى ئه‌و ناوچانه.
له وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا له باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ له‌به‌رده‌م چوونه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شنگاله بۆ شوێنى خۆیان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، گوتى :" پرسی شنگال سیاسییه تا ئه‌وه‌ى مرۆیی بێت، ته‌نها ته‌گه‌ره‌ى به‌رده‌م نه‌چوونه‌وه‌ى ئاواره‌كان، بوونى پارتى كرێكارانى كوردستانه له‌و ناوچه‌یه، حكوومه‌تى فیدڕاڵیش پێشتر و تائێستاش كه‌مته‌رخه‌مه و بۆ قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌وى ئێزدییه‌كانیش، ئێمه تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ین، شنگال بكه‌ین به پارێزگا".
كیكی، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته له‌سه‌ر PKK به‌چاوى سه‌قامگیرییه‌وه له ناوچه‌ى شنگال بڕوانێت و بوونیان له‌وێ، واتاى ناسه‌قامگیری ده‌دات، گوتیشی :" بڕیارێكى فه‌رمیمان داوه له‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بوونى PKK و چۆڵكردنى باره‌گاكانیان".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه له ڕێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، به‌غدا مووچه بۆ چه‌كدارانى PKK له شنگال ده‌نێرێت، گوتیشی :" ئه‌وه‌ش كارێكى خراپه، چونكه خزمه‌ت به دانیشتووانى ناوچه‌كه ناكات، پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و به‌غدا شنگالیان ڕزگاركردووه، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م، ئه‌و هێزه ببنه هێزێكى خزمه‌تگوزارى ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت بهشنگال بگه‌یه‌نن، بیریشمان نه‌چێت، ده‌بێت هاوكات سوپاسیان بكه‌ین به‌رامبه‌ر هاوكارى كردنى ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كان له كاتى داگیركردنى داعشدا".
به‌پێویستیشی ده‌زانێ، حكوومه‌تى فیدڕاڵ وه‌ك چۆن داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى توركیا ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه هێزه‌كانى PKK له شنگال ده‌ربكات.
bas news-
