ھەولێر.. لە ساڵی نوێ یەکەم حالەتی مردن بەھۆی ڕووداوی ھاوچۆوە تۆمارکرا

ھەولێر.. لە ساڵی نوێ یەکەم حالەتی مردن بەھۆی ڕووداوی ھاوچۆوە تۆمارکرا


ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم ڕووداوی ھاتوچۆ لە ھەولێر، کە گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە، گەشتیارێکی عەرەب بوو، بەھۆ خێرا لێخوڕینەوە، خۆی بە بارھەڵگرێک کێشا، تۆمارکرا.



نەقیب فازیل حاجی، گوتەبێژی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 1/1/2017 یەکەم حالەتی ڕووداوی ھاتوچۆ کە گیانلەدەستدانی تێدابوو، لامان تۆمارکرا، کە ھاووڵاتییەکی خوارووی عێراق بوو، بۆ مەبەستی گەشتیاری ڕوویان لە کوردستان کردبوو، بەھۆی خێرایی لە ڕادەبەردەر خۆی بە بارھەڵگرێک کێشابوو".


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆ، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەو ڕووداوە خوار بازگەی ھەولێر، نزیک گوندی سێ قوچان، سەر بە شارەدێی قوشتەپە، ڕوویداوە و تەنیا ئەو کەسەی لە تەنیشت شوفێرەکە دانیشتووە کە ئۆتۆمبێلەکەی سۆناتایان پێ بووە، ئەو گیانی لەدەستداوە، 100%یش شوفێری سۆناتاکە سەرپێچی کردووە، ئەویش بەھۆی خێرا لێخوڕین بووە، ئەو بارھەڵگرە، 10 مەتر زیاتر لە شەقامەکە دوور بووە".



گوتیشی: "ئەم یەکەم حالەتە لە ساڵی نوێ کە مردنی تێدابی، تۆمار کراوە، عادەتەن شەوانی سەری ساڵیش ڕووداو زۆرە، بەتایبەت شوفێری سەرخۆش زۆر دەبن، بەڵام ھیچ حالەتێک خۆشبەختانە تۆمارکراوە".
bas news-
Top