كه‌ركووك.. ئاسایش ده‌ستى گرت به سه‌ر كۆگایهكى مادده‌ى هۆشبه‌ردا
هێزه‌كانى بنكه‌ى ئاسایشی ڕه‌حیم ئاوا، له گه‌ڕه‌كى سێكانیانی شارى كه‌ركووك، ده‌ستیان به سه‌ر كۆگایهكى مادده‌ى هۆشبه‌ردا گرت.
عه‌قید سه‌لمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى ئاسایشی ڕه‌حیم ئاوا (یه‌كێتی)، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/1/2017، هێزه‌كانی بنكه‌ى ئاسایشی ڕه‌حیم ئاوا، له گه‌ڕه‌كى سێكانیانی شارى كه‌ركووك، ده‌ستیان گرت به سه‌ر زیاتر له ته‌نێك مادده‌ى هۆشبه‌ر و ده‌رمانى جۆراوجۆرى قهدهخهكراودا".
به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى ئاسایشی ڕه‌حیم ئاوا، گوتیشی" پێشتر زانیاریمان له سه‌ر ئه‌و كۆگایه كۆكردبووه‌وه و دواتر له چالاكییهكماندا توانیمان ده‌ست به سه‌ر كۆگاكه‌دا بگرین".
ئاشكراشی كرد، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتریان ده‌ست پێكردووه، له سه‌ر چۆنێتى هێنان و كڕین و فرۆشتنی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه.
bas news-
