پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند


پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، لە نەخۆشخانەی ئاشتی و فریاکەوتنی سۆران، بەھۆی دانەمەزراندنیان، بایکۆتیان کردوو لە بەیانیەوە نەخۆش بەڕێ ناکرێت.



د. کاروان جەمال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی گشتی و فریاکەوتنی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ھەشت پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی ئاشتی گشتی و خۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، بە شێوەی خۆبەخشانە کاریان دەکرد، واتە بە دوو وەجبە ھەر جارە و 4 لەو پزیشکانە لەئەرک دابوون، کەچی بەھۆکاری دانەمەزراندنیان، ئەمڕۆ یەکشەممە 1/1/2016 بایکۆتیان کردووە، بەمەش بۆشایەک دروست بووە کە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران نەخۆش بەڕێ ناکرێت".



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی گشتی و فریاکەوتنی سۆران، گوتیشی: "ھەرچەندە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتیان کردووە، بۆیە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، لە بەیانیەوە نەخۆش بەڕێ ناکرێت، بەڵام دوو پزیشکی پسپۆرمان لە ئامادەباشیدان، بۆ ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو و ترسناک، ھیواداریشم بتوانین چارەسەری ئەو گرفتە بکەین".
bas news-
Top