پێشمه‌رگه: له 2016دا به خوێن سنووری كوردستان‌مان كێشا، به هیواین 2017 ساڵی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بێت
موقه‌ده‌م (جادر شێروانی) له میحوه‌ری خازر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئومێده‌وارم ساڵی تازه 2017، ببێته ساڵی ڕیفراندۆم و ڕزگاربوونی گه‌له‌كه‌مان، تا گه‌له‌كه‌مان بتوانێت له دۆخی ئازاد‌دا، بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان یاسایی و ڕه‌وایه و له یوئێن ددانی پێدانراوه. ده‌خوازین گه‌لی كوردیش وه‌كو هه‌ر گه‌لێكی دیكه‌ی جیهان، به سه‌ربه‌رزی و له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی خۆی فه‌رمانڕانیی خۆی بكات و چیی دی به ژێرده‌سته‌یی نه‌مێنێته‌وه و جینۆساید نه‌كرێ.''
له 2016دا پێشمه‌رگه داستانی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
هه‌رچی ڕائید (سه‌ردار مزگین)ه له میحوه‌ری باشیك، گوتی: ''له هه‌موو میحوه‌ره‌كان پێشمه‌رگه وره‌یان به‌رزه، وه‌ك توانییان زۆربه‌ی زۆری خاكی كوردستان ڕزگار بكه‌ن و سنووری كوردستان به خوێن دیاریی بكه‌ن، ئاوایش له قوربانیدان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ڕه‌وامان كه سه‌ربه‌خۆییه، به‌رده‌وام ده‌بین.''
ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ڕاسته ساڵی 2016 پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانمان لێ شه‌هید بوو، به‌ڵام داری ئازادی به خوێن ئاو ده‌درێت.. پێشمه‌رگه له‌و ساڵه‌دا داستانی زۆر گه‌وره‌یان تۆمار كرد، ناوی پێشمه‌رگه وای لێ هاتووه له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس ده‌كرێت، بۆیه هیوادارین ساڵی 2017 ببێته ساڵی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.''
گوتیشی، با هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاسووده بن، ئه‌و رۆژه به‌سه‌ر چوو كه جارێكی دیكه دوژمن هێرش بكاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خاكمان داگیر بكات.
(هه‌وار حه‌مید) پێشمه‌رگه‌یه له میحوه‌ری مه‌خموور و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''گه‌رمای هاوین و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستان، كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، هه‌موو كاتێك پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردووییه‌وه ئاماده‌ن به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان بكه‌ن.. ئاواته‌خوازین ساڵی 2017 بۆ گه‌لی كورد ببێته ساڵی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان.''
ده‌بێ لایه‌نه‌كان یه‌كگرتوو بن، با سه‌ربه‌خۆ بین
نه‌قیب (فكری حوسێن) یه‌كێكی دی له ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی دوو ساڵ و 4 مانگدا توانیویانه شوێنی زۆر ستراتیژی و گرینگ له ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌یش ئێستا ئارامن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئه‌وه‌شی گوت: ''ئه‌وه ساڵی نوێ هات، هه‌ڵبه‌ت له ساڵی 2016دا چۆن توانیومان زیاتر له 95%ی خاكی كوردستان له چنگی تیرۆریستان بستێنینه‌وه و، هه‌زاران تیرۆریستی داعشانمان كوشتووه، له ساڵی نوێیشدا، ئه‌و 5% ـی ماوه ڕزگار ده‌كه‌ین و تیرۆریستان له خاكی كوردستان وه‌ده‌ر ده‌نێین.''
(فكری حوسێن) هاوكات داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانه یه‌ك بگرن و پاڵپشتی سه‌رۆكی هه‌رێم بن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا خه‌ونه له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد بێته دی، كه سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه.
(سادق شه‌به‌ك) پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌به‌كه له میحوه‌ری خازر و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌موویان به‌بێ جیاوازیی ئایین و ئایینزا، له یه‌ك سه‌نگه‌ردا به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن، به هیواین له ساڵی 2017دا ئه‌و ناوچانه‌ی ماونه‌ته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه ڕزگاریان بكات و خه‌ڵكی ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.''
kdp-
