چوار گەڕەک و سێ گوندی دیکە لە مووسڵ رزگار کراون
پێشڕەوییەکان بۆ رزگارکردنی مووسڵ درێژەی هەیە و بەگوێرەی زانیاریی (هاشم بریفکانی) كه جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوایه، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوەیدان ئەوەی گرفتە خەڵکی سڤیلە کە داعش لە پێش خۆیدا کردوویەتی بە قهڵغان و لە پشتهوەی ئەوانەوە شەڕ دەکات.
(ھاشم بریفکانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاماژەیشی دا، تا ئێستا 35 گەڕەکی مووسڵ رزگار كراون و، دوو رۆژیشه كه قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ لە باکوور و باشوور و رۆژھەڵات دەستی پێکردووه، لە رۆژھەڵاتدا ھەر یەک لە گەڕەکەکانی قودس یەک و کەرامە، رزگار کراون و لە قۆڵی تلکێفیشدا گوندەکانی تەویلە و بەعوێزە و قاھیرە رزگار كراون. هاوکات لە قۆڵی دیکەوه گەڕەکەکانی دۆمیز و سۆمەر و نەخۆشخانەی سەلام رزگار کراون، بۆیە پرۆسەکە باش بەڕێوە دەچێ.
دەشڵێ، لە لای چەپی مووسڵدا 20 گەڕەکی دیکە ماون ئازاد بکرێن، بەڵام پێشڕەوی هەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش ئازاد بکرێن.
kdp-
