وهزارهتی ئهوقاف: ئهوهی هانی توندوتیژی بدات، راپێچی دادگا دهكرێ
(مەریوان نەقشبەندی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگهیاند، ''چەند گوتاربێژێک لە رێگەی گوتاری ئایینییەوە دەیانەوێ پێکەوەژیان لە کوردستان بخەنە مەترسییەوە، ئەمەش قەبووڵ ناكرێ، چونکە تا ئێستا کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی پێشکەش کردووە و ناکرێت بەرێگەی گوتاری ئایینییەوە کۆمەڵگا بۆ توندوتیژی هان بدرێت.''
(نەقشبەندی) بێئهوهی ناوی هیچ كهس و كهسایهتیی سهربه هیچ لایهنێك بێنێت، جەختی کردهوه لهوهی کە هەرکەسێک بیەوێ ئەو کارە بکات و کۆمەڵگە بۆ توندوتیژی هان بدات، ''سکاڵای لە دژ تۆمار دەکەین و راپێچی دادگای دەکەین، چونکە ئەو ئارامییە لە سایەی هێزی پێشمەرگە و خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانەوە هاتووەتە دی، ناکرێت رێ بەو کەسانە بدرێت بیری توندوتیژی بڵاو بکەنەوە.''
هاوكات رایگهیاند ''دەبێ حکوومەت لێپێچینەوە بکات لە هەرکەسێک کە پیشەیەکی فەرمیی هەبوو و بووە هۆکاری ئەوەی کە گوتاری توندوتیژ بدات و ئاژاوەی لێ بکەوێتەوە، با لە پیشەکەیدا دووری بخاتەوە.''
kdp-
