ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئیدانه‌ى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى توركیا و عیراق ده‌كات
زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو له ئیستانبول كرایه سه‌ر یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵى تازه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى توركیا و گه‌شتیارى بیانى گیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون كه له نێویاندا گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌بوون. هه‌روه‌ها به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ و دوێنێ چه‌ند شوێنێكیان له نه‌جه‌ف و به‌غدا كرده ئامانج و تیایاندا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكارى قوربانیان،هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین. ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن كه تیرۆرستان له مووسڵ و له ناوچه‌كانى دیكه‌ش له عیراق و سووریا ڕووبه‌ڕووى شكستى به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه و له به‌ره‌كانى جه‌نگدا ڕوو له‌ناوچوونى یهكجارین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانیان بكه‌نه نێو خه‌ڵكى سڤیل و شوێنه گشتییه‌كان، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه ویست و ئیراده‌ى به‌ره‌ى دژه‌تیرۆر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنى تیرۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى لێدانى گورزى به‌هێزتر له تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێك دا.
دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان ده‌كه‌ین، خواى گه‌وره سه‌بوورییان بداته‌وه.
kdp-
