وەزیری تەندروستیی عێراق دوو به‌ڵێنی به ته‌ندروستیی هه‌رێم داوه
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (د.خالس قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''له‌م ماوه‌یه‌دا كه وەزیری تەندروستیی عێراق سەردانی هەولێری کرد، لە نزیکەوە دۆخەکەی بینی کە چۆن بریندارەکانی شەڕی مووسڵ و ئاوارەکان روو دەکەنە نەخۆشخانەکان و بەوهۆیەوە بەشی زۆری پێداویستیی ئێمە بۆ ئەوان خەرج دەکرێ، بۆیە بەڵێنی دا کە دەبێ دەرمانی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.''
دەشڵێ، بەڵێنێکی دیکەی وەزیری تەندروستی ئەوەبوو کە بڕێک پارە بۆ ئەو پزیشکانە خەرج بکەن کە لە نەخۆشخانە و کەمپەکاندا هاوکاریی ئاواران دەکەن، بەڵام دیار نییە کە هاوکارییەکە بڕەکەی چەندە و چۆنە.
ئاماژەیشی دا، هێشتا به‌ڵێنه‌كه‌ی وەزیری تەندروستیی عێراق به‌كرده‌نی نه‌كراوه و، ڕوون نییه كه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر.
kdp-
