ئەم سەربازە بە هۆی یارمەتیدانی سەگ دادەمەزرێندرێت

ئەم سەربازە بە هۆی یارمەتیدانی سەگ دادەمەزرێندرێت

ئەو سەربازە مەریوانییەی لە پێناو رزگارکردنی سەگێک قاچێکی لەدەست دا، لە رێکخراوی ژینگەپارێزی دادەمەزرێت.



سەرۆکی رێکراوی ژینگەپارێزیی ئێران، مەعسوومە ئیبتکار، فەرمانی دا سەربازی مەریوانی کە بۆ رزگارکردنی سەگێک قاچێکی لەدەست دا ، لە رێکخراوی ژینگەپارێزیدا دابمەزرێنێت.

محەمەد باختەر، سەربازی تەمەن ١٩ساڵی مەریوانی لە سەربازگەی "عەجەب شێر" بۆ رزگارکردنی سەگێک پێی نا بە سەر مینیک و لە ئاکامدا قاچێکی لەدەست دا.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی قاچ لەدەست دانی محەمەد باختر لایەنگرانی ژینگەپارێزی لەنەخۆشخانە سەردانیان کرد و ئەم سەردانەش سەرنجی بەکاربەرانی تۆڕی ئینترنێتی بۆلای خۆی راکێشا.
payamner-
Top