هه‌ولێر؛ له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا 20 كه‌س برینداربوون
شه‌وی رابردوو له‌شاری هه‌ولێر له‌یانه‌و هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕاندا یادی سه‌ری ساڵ سازكرا، به‌شێكی زۆریش له‌هاوڵاتیان له شه‌قامی ئیسكان كۆبونه‌وه‌و ئاهه‌نگیان گێڕا.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای هه‌ولێر دراون به‌خه‌ندان، له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا 18 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات كراون و دوو برینداریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا كراون.
نه‌سره‌دین سابر به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئێشگكری فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر به‌خه‌ندان-ی وت "شه‌وی رابردوو 456 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه بونیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها دوو حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه‌و و 12 رووداوی هاتوچۆش رویانداوه".
وتیشی "18 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌هۆی شه‌ڕكردن به‌چه‌قۆ و چه‌ند هۆكارێكی جیاجیای دیكه‌وه تۆماركراوه".
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كانی به‌شی ئێشكگری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر كه دراوه به‌خه‌ندان، شه‌وی رابردوو دوو بریندار به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كراون.
هاوكات، ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی هه‌ولێر 100% سه‌ركه‌وتوو بووه، كه به هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌وه دایڕشتبوو.
لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه ڕایگه‌یاند "له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كاندا كرد و خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ڕووی نه‌دا كه جێی باس بێت".
لای خۆشیه‌وه، ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، توانرا له شه‌وی سه‌ری ساڵدا باری ئه‌منی به وردی بخرێته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه و له‌و شه‌وه‌دا هیچ حاڵه‌تێك ڕووی نه‌دا، هاوڵاتیانیش له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا كرد و دڵخۆشیی خۆیان ده‌ربڕی.
xandan -
