یه‌په‌ژه: 601 ژنی ئێزیدی شه‌نگالمان له سوریا ڕزگاركردووه
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز، نه‌سرین عه‌بدوڵا، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، بۆ ڕزگاركردنی ره‌ققه له ژێر ده‌ستی داعش ڕایگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پێشه‌نگی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تائێستا 601 ژنی ئێزیدی و هه‌زارن منداڵیان له سوریا ڕزگاركردووه.
"فه‌رماندارانی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات و وته‌بێژه‌كانی ژنن و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ژنانی ئێزیدیه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له شه‌نگال ڕفێندران و له بازاڕه‌كانی ڕه‌ققه فرۆشراون"،وته‌بێژی یه‌په‌ژه، واده‌ڵێت.
نه‌سرین عه‌بدوڵا، باسیله‌وه‌شكردووه كه‌ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌ققه ته‌نها بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و شاره‌نیه له‌ده‌ستی داعش، به‌ڵكو له‌هه‌مانكاتدا ئامانجیان" ئازادكردن و نوێكردنه‌وه‌یه له بواری بیر و بیركردنه‌وه".
هه‌روه‌ها هاوكاری هێزه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ژن له مه‌نبه‌ج و باب ڕایگه‌یاندووه، ئاشكراشیكردوه، هاوكاری دروستكردنی كه‌تیبه‌یه‌كی ژنانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن له ڕه‌ققه.
xendan -
