وهزارهتی ئهوقاف: سکاڵا لە دژی ئهو گوتاربێژانه تۆمار دەکەین هانی توندوتیژی بدهن
بەڕێوەبەری پێوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشكرای دهكات، کۆمەڵگە بۆ توندوتیژی هان بدات سکاڵای لە دژ تۆمار دەکەین و راپێچی دادگای دەکەین، وتیشی، دەبێت حکوومەت لێپێچینەوە لەو كهسانه بکات گوتاری توندوتیژ بدات و ئاژاوەی لێ بکەوێتەوە.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پێوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگهیاند، چەند گوتاربێژێک لە رێگەی گوتاری ئایینییەوە دەیانەوێ پێکەوەژیان لە کوردستان بخەنە مەترسییەوە، ئەمەش قەبووڵ ناكرێت، چونکە تا ئێستا کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی پێشکەش کردووە و ناکرێت بەرێگەی گوتاری ئایینییەوە کۆمەڵگا بۆ توندوتیژی هان بدرێت. "
جەختی لهوهش کردهوه، هەرکەسێک بیەوێ ئەو کارە بکات و کۆمەڵگە بۆ توندوتیژی هان بدات، سکاڵای لە دژ تۆمار دەکەین و راپێچی دادگای دەکەین، چونکە ئەو ئارامییە لە سایەی هێزی پێشمەرگە و خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانەوە هاتووەتە دی، ناکرێت رێ بەو کەسانە بدرێت بیری توندوتیژی بڵاو بکەنەوە.
ئهوهشی خستهروو، دەبێ حکوومەت لێپێچینەوە بکات لە هەرکەسێک کە پیشەیەکی فەرمیی هەبوو و بووە هۆکاری ئەوەی کە گوتاری توندوتیژ بدات و ئاژاوەی لێ بکەوێتەوە، با لە پیشەکەیدا دووری بخاتەوە
payamner-
