لیژنەی ناوخۆ: ئهگهر پهكهكه نهكشێتهوه گرفتێكی گهوره دروست دهبێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، بوونی پەکەکە لەشنگال نادەستوری وناقانوونییە ودەستوەردانە لەکاروباری ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە بەزوترین کات لەشنگال بکشێنەوە، ئەگەر ناگرفتێکی گەورە دروست دەبێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان نازم ھەرکی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" پەکەکە رێگرە لەگەرانەوەی خەڵکی شنگال وئاوەدانکردنەوەی ئەوشارە، بوونی ئەوانیش نادەستوروی وناقانوونییە، لەبەر ئەوەی بەپێی ھەموو یاساکان پێویستە پەکەکە لەھەرێم وعێراق نەبێت، بۆیە پێویستە بەزووترین کات شنگال چۆڵ بکەن، لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان خاوەن سەروەری ویاسای خۆیەتی وناکرێت ئەوان لەوێ بمینێن.
نازم ھەرکی گوتیشی: ناکرێت پەکەکە ببێتە ھۆی ئەوەی کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات، لەبەر ئەوەی گەر ئەوان نەکشێنەوە ئەوکات ئەمە دەبێتە دەرفەتێک خەڵکی دیکەش دەست لەکاروباری ھەرێمی کوردستان وەربدەن، دواتر کێشەی گەورە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەبن.
باسی لەوەشکرد: پەکەکە نەک لەشنگال پێویستە لەناوچەکانی دیکەش بکشێتەوە لەبەر ئەوەی بەسەدان گوندی باشوری کوردستان بەھۆی پەکەکە ئاوەدان نەکراونەتەوە وخەڵکەکەی نەگراونەتەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان وبەردەوامیش لەلایەن تورکیا بۆردوومانی سنورەکانی ئێمە دەکرێت، بۆیە ھیچ چارە نییە جگە لەشنگال پێویستە لەناوچەکانی دیکەش بکشێنەوە وناکرێت بەوشێوەیە بەردەوام بن.
ھەرکی ڕوونیشی کردەوە: سەرۆک بارزانی شەری ناوخۆی حەرام کردووە وئێمە لەگەڵ شەری براکوژی نین، بەڵام پێویستە ئەوان پابەندی یاساکانی ھەرێمی کوردستان بن وئەگەر پابەند نەبن دەبنە کێشەیەکی گەورە بۆ ھەرێم وناوچەکەش ،بۆیە ھیوادارین پەکەکە بەخۆیدابچێتەوە وبەزووترین کات بکشێتەوە.
ئهوهشی خستهروو" شنگالیەکان خۆیان تووشی کارەسات ھاتوونە وقوربانی زۆریان داوەو پێویستە رێزیان لێ بگیرێت، بۆیە ناکرێت جارێکی دیکە بەھۆی پەکەکەوە تووشی کارەساتی دیکە ببن.
payamner-
