ھەواڵێک لەبارەی کامێراکانی ھاتوچۆی ھەولێر رەتدەکرێتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە لەشەوی رابردووە ھەموو کامێراکانی ھاتوچۆی ھەولێر لەکار کەوتوون وھۆکارەکەشی دیار نییە، بەڵام بەرێوبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ئەو دەنگۆیە رەت دەکاتەوە ودەڵێت، ئەو ھەواڵە دوورە لەراستی وھیچ بنەمایەکی نییە و ههموو کامێراکان کار دەکەن.
فازل حاجی عەلی بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی ھەولێر بەبەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی ئۆتۆمبێل لەھەولێر ھیچ کێشەیەکیان نییە و سهرجهمیان کار دەکەن وئەو دەنگۆیانەشی لەھەندێک میدیا بڵاو بووهتەوە راست نییە وھیچ بنەمایەکی نییە.
فازل حاجی عەلی گوتیشی: ئەو جۆرە ھەواڵانەی بڵاو دەکرێنەوە بۆ ئەوەی خەڵک به ئارهزووی خۆیان ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخورن وزیاتر تووشی سزای ھاتوچۆ ببن، بەڵام با خەڵک دڵنیابێت ھەموو کامێراکان کار دەکەن وسەرپێچیەکانیش تۆمار دەکەن.
payamner-
