وه‌زیری نه‌وتى ئێران به‌ستنى بۆرییه‌كى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به خاكى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "فارس"ـى ئێرانى، بڵاوی كرده‌وه، بێژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیرى نه‌وتى ئێران، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى عێراق ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى پرسى نه‌وت و غاز له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، هاوكات باسى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان_ئێران ده‌كرێت كه له پارێزگاى سلێمانییه‌وه ده‌بێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، بڕیاره زه‌نگه‌نه چاوى بكه‌وێت به جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتى عێراق بۆ تاوتوێكردنى ئاینده‌ى بازاڕى نه‌وت و ڕۆڵى ئێران و عێراق له ڕێكخراوى "ئۆپیك".
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه، كه وه‌زیری نه‌وتى ئێران له به‌غدا، باس له نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه له ڕێگه‌ى بۆرییه‌كه‌وه له پارێزگاى سلێمانییه‌وه هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باس له بۆرییه‌كى نه‌وتى دیكه ده‌كه‌ن كه له به‌سڕه‌وه ده‌گاته ناو خاكى ئێران و به پاڵاوگه‌ى "ئابادان" ده‌به‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وێشه‌وه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان هه‌نارده‌ى عێراق ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
