پارێزه‌ره‌كه‌ى: ژیانی ئه‌حمه‌د تورك له مه‌ترسییه‌دایه
تورك كه له 24_11_2016 له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیركرا، تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی دراوه‌ته پاڵ له ژێره‌وه كاری بۆ په‌كه‌كه كردووه، ئێستا له زیندان باری ته‌ندورستی خراپه و به گوێره‌ی گوته‌ی كوزۆ، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورد، ژیانی له مه‌ترسیدایه.
كوزو سه‌ردانی ئه‌حمه‌د توركی كردووه له زیندان و له نزیكه‌وه ئاگاداری ته‌ندروستییه‌تی، بۆیه تایبه‌ت بۆ سایتی T24 ده‌ڵێت: "دڵی ئه‌حمه‌د تورك به پاتری كار ده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌موو مانگی جارێك ببرێته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و له لایه‌ن پزیشكه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زیندان ئه‌و كاره‌ی بۆ ناكه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كرد، كه چاوێكی ئه‌حمه‌د تورك كز بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر به په‌له‌یی نه‌شته‌گه‌ری بۆ نه‌كرێت، ره‌نگه به‌ره‌و كوێربوون بڕوات، بۆیه زۆر گرنگه به زووی دادگایی بكرێت و دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی له دۆسیه‌كه‌ی بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌حمه‌د توركی وه‌كو موڵكی توركیا دانا، پێی وابوو كه سیاسییه‌كی وه‌كو تورك ماڵه به‌سه‌ر هه‌موو توركیاوه، بۆیه گرنگه له زیندان ده‌ربكرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
باسنيوز
