كۆیه..سێ ئۆتۆمبیلى ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌قه‌یان كرد ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، له لیدوانێكدا به راىگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێگه‌یشت كه چه‌ند كه‌سێك له گوندى بێستانه ته‌قه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه، به‌ڵام كه‌سه ته‌قه‌كه‌ره‌كان ڕایان كردبوو، دواى خۆیان 3 ئۆتۆمبیلیان جێ هێشت".
گوتیشى :" ئۆتۆمبیله‌كان ساڵنامه‌یان تێدایه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خاوه‌نه‌كانیان بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى یاسایان بكه‌ینه‌وه ".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كه به‌پێى زانیاریه‌كان، ته‌قه‌كه‌ره‌كان 3 كه‌سن و ئێستا خۆیان حه‌شارداوه.
باس‌نیوز
