دھۆک.. پێنج رووداو لە سەری ساڵ تۆمار کراون

 دھۆک.. پێنج رووداو لە سەری ساڵ تۆمار کراون
لەشەوی سەری ساڵدا لە سەنتەری پارێزگای دھۆک پێنج حاڵەتی جۆراو جۆر تۆمارکراون.

ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند، کە لە شەوی شەممە 31/12/2016، سێ رووداوی هاتوچۆ لە شاری دهۆک تۆمار کراوە.

هەمزە رەزیکی ئاماژەی بەوەشدا، کە رووداوێکی شەڕکردنیش لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار کراوە و لە رووداوێکی دیکەشدا لە سەنتەرەی شاری دهۆک، کەسێک کەوتووەتە ژێر دەستوپێی هاووڵاتییان، کە بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە کۆ ببوونەوە.

بە گوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، بەهۆی هەر پێنج رووداوەکەوە، هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، تەنها ژمارەیەک هاووڵاتییبریندار بوون.





باسنیوز
Top