پەرلەمانتارێک: هەوڵێک بۆ لەکار لادانی هەموو بەرپرسە کوردەکانی بەغدا هەیە
نەدا مێرگەسۆری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ”ھەستمان کردووە“ هەوڵی سڕکردنی وەزیرە کوردەکان و دواتر بەرپرسانی دیکەی کورد لە بەغدا هەیە.
نەدا مێرگەسۆری هەروەها رایگەیاند، کە لە سەروبەندی لەسەرکار لادانی هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق، کوتلەی پارتی بە کوتلە کوردستانییەکانی دیکەی راگەیاند، کە ”دەستبردن بۆ پۆستەکەی ھۆشیار زێباری بەمانای دەستبردن بۆ ھەموو گەلی کوردستان دێت و دەبێت ھەموومان دەبێت لەدژی ئەوە بووەستینەوە“.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ”لەسەروی ھەموویانەوە“ کاریان بۆ لادانی ھۆشیار زێباری کرد و دەنگیان بە سەندنەوەی متمانە لێ، دا.
باسنیوز
