سلێمانی... لە شەوی سەری ساڵدا 10منداڵ لەدایکبوون
دکتۆر میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندرووستیی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی سەری ساڵی نوێ لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی 10 منداڵ لەدایکبوون، کە چوار منداڵی کوڕ بووە و شەش منداڵەکەی دیکە کچ بووە، ”بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها ئاماری نەخۆشخانە حکومییەکان کۆکراوەتەوە“.
دکتۆر میران محەمەد هەروەها رایگەیاند، بەھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرینەوە 19 ھاووڵاتی بریندار بوون و ”خۆشبەختانە برینەکانیان قورس نەبووە و دوای چارەسەری تەندرووستی ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە“.
باسنیوز
