سلێمانی.. لە شەوی سەری ساڵدا 15 ھاووڵاتی بریندار بوون
بەپێی زانیارییەکان کە لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی دەستی کەوتووە، ئەمشەو 31/12/2016، لە شاری سلێمانی 15 ھاووڵاتی بریندار بوون، ھەروەھا بەھۆی شەڕکردنەوە لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە)، ھاووڵاتییەک بە چەقۆ بریندار بووە و برینەکەی قورسە.
بەختیار عەبدولرەحمان، قائیمقانی سلێمانی لە لێدوانێکی پێشووتریدا، کە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی ئاگادار کراونەتەوە، بۆ ئەوەی یاریی ئاگرین بە ھەموو جۆرەکانییەوە قەدەغە بکرێن، ئەو ھاووڵاتییانەش کە یاریی ئاگرین بەکار دەھێنن، دەستگیر بکرێن".
باسنیوز
