سەیدسادق.. تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە

سەیدسادق.. تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ دۆزرایەوە و گەیاندرایە نەخۆشخانەی گشتیی شەھید ڕەئوف بەگ لە قەزای سەیدسادق.

ئەمڕۆ شەممە 31/12/2016، تەرمی منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ دۆزرایەوە و گەیاندرایە نەخۆشخانەی گشتیی شەھید رەئوف بەگ لە قەزای سەیدسادق و لێکۆڵینەوەش دەستی پێ کردووە.

ڕێبین حەسەن، بەڕێوەبەری کاڕگێڕیی نەخۆشخانەی گشتیی شەھید رەئوف بەگ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 31/12/2016 تەرمی منداڵێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان، کە تەمەنی نزیکەی 13 ساڵ دەبوو".

ڕوونیشی کردەوە: "لەبەر ئەوەی ھێشتا دەرنەکەوتووە کە ھۆکار و شێوازی گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە چۆن بووە، بۆیە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و وردەکاری زیاتر، ئێستا ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانیمان کردووە".

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سەیدسادقەوە، دراونەتە (باسنیوز)، بۆ زانینی ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە، لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە، لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە.
bas news-
Top