ھەولێر.. ئافرەتێک کوژرا
پۆليسی ھەولێر ئاشکرای کردووە، لە گەڕەکێکی شاری ھەولێر، لە ڕووداوێکدا دەستڕێژی گوللە لە ژن و مێردێک دەکرێت، بەھۆی ئەم ڕووداوەش ئافرەتەکە گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 31/12/2016، لەسەر کێشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، تاوانبارێک بە ناوی (م.ف) لە گەڕەکی باداوەی شاری ھەولێر، ھێرش دەکاتە سەر ژن و مێردێک بە ناوەکانی (نازەنین عەلی مەجموود) و (فاخیر ڕەشید عەبدولڕەحمان) و بە گوللە لێیانی داوە، لە ئاکامی ئەمەشدا، ئافرەتەکە گیانی لەدەست داوە و ھاوسەرەکەشی بریندار بووە.
تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە پۆلیسی ھەولێر توانیویەتی تاوانبارەکە دەستگیر بکات و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، داوەدریش بڕیاری داوە، تاوانبارەکە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی، بەند بکرێت.
bas news-
