رۆما‌نیا... 48 هاوڵاتی عێراقی له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی شوكولاته دۆزرانه‌وه
پاسه‌وانی سنوری رۆما‌نیا 48 هاوڵاتی عێراقی دۆزیه‌وه كه له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی شوكولاته خۆیان شاردبووه‌وه.
پۆلیسی سنوری دانوبی سه‌ر به گیورگیو له‌سه‌ر سنوری نێوان رۆما‌نیا و بولگاریا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 22 پیاو و نۆ ئافره‌ت و 17 منداڵ و منداڵی ساوایان له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی شوكولاته دۆزیه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بارهه‌ڵكره‌كه كردوه ده‌ركه‌وت رێژه‌یه‌كی به‌رزی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی تێدا بووه كه بۆ هه‌ناسه‌دان زیانی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی سنوری رۆما‌نیا وتی، شوفێری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌كه هاوڵاتییه‌كی بولگاری بووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نیشان دا، ده‌ركه‌وت كارتۆنی شوكولاته‌ی بۆ هه‌نگاریا ده‌گواسته‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه به پۆلیسیان راگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێ بگه‌نه هه‌نگاریا، شوفێره‌كه وتی، ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه نیم له دواوه خۆ‌یا حه‌شار داوه.
پۆلیسی بولگاریا شوفێره‌كه و په‌نابه‌ره عێراقییه‌كانی بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
payamner-
