مه‌سروور بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانانه‌ی هه‌بوون وتیشی، هیوادارم ساڵی سه‌ركه‌وتن بێت به‌سه‌ر هه‌موو گرفت و قه‌یران و دوژمنان و ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و برینداران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانانه‌ی هه‌بوون، كه هه‌رچه‌نده ساڵێكی پڕ لە قوربانیدان و سەختیی گوزەرانیان به‌ڕێكرد، هاوكات ساڵی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیش بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا.
له‌سایه‌ی هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه و خۆراگری خه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هیوادارم ساڵی سه‌ركه‌وتن بێت به‌سه‌ر هه‌موو گرفت و قه‌یران و دوژمنان و ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست
payamner-
