رۆنالدۆ بۆ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنێكی عه‌ره‌بی داوای 250 هه‌زار دۆلار ده‌كات
چاوپێكه‌وتنی رۆناڵدۆ له لایه‌ن راگه‌یاندكاری میسری "عمرو أديب" بۆ هه‌ر دوو كه‌ناڵی "ON E" میسری و "أبو ظبي الرياضية" ئیمارات بڵاو كرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌ناڵی ON E به "هافینگتونی عه‌ره‌بی" رایگه‌یاند رۆناڵدۆ بۆ چاوپێكه‌وتنی 30 خولهك له به‌رنامه‌ی "هه‌موو رۆژانی هه‌ینی" داوای 250 هه‌زار دۆلار كرد.
رۆناڵدۆ بۆ هه‌ر خوله‌كێك 8300 دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه، كه خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنه‌كه هاوسه‌ری پێشووی هه‌یفا وه‌هبییه
بواری دیكه‌ی سه‌رنجڕاكیشی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی تایبه‌ت به ژیانی رۆناڵدۆ، پیكه‌نینی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، كه پێشكه‌شكاره‌كه پرسیاری سه‌رنجڕاكێش بوونی دۆناڵدۆ له لایه‌ن كچانه‌وه لێ ده‌كات.
هه‌ر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، رۆناڵدۆ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
k24 -
