پارتی بە دووری دەزانێت لە شنگال شەڕ لەگەڵ پەكەكە بكات

پارتی بە دووری دەزانێت لە شنگال شەڕ لەگەڵ پەكەكە بكات
سەربەست لەزگین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و نوێنەری بارزانی لە دەڤەری شنگال، لە كاتی بەشداریكردنی لە ژووری رایگەیاند، ئەوەی پەكەكە لە شنگال دەیكات كارێكی ھەڵەیە و پێویستە دەستبەرداری ئەوە ببن دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی ھەرێمی كوردستان بكات.

نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە شنگال رەتیكردەوە شەڕی ناوخۆیی لە شنگال دروست ببێت گوتی: "شەڕی براكوژی حەرامكراوە و ناكرێت، بەڵام لە پەكەكەش قبووڵ ناكرێت لە سنووری ھەرێمی كوردستان خۆی بە بەدیلی ئیدارە بزانێت و باج وەربگرێت و خاڵی پشكنین دابنێت، بەڵكو پێویستە بە ئاشتیانە دەست لەو ھەڵانە بەربدات".
k24 -
Top